چالاکیه‌کانی که‌مپینی دژ به ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان بۆ ڕێز گرتن له مه‌رگی دوعا بۆ هاوخه‌می له کوشتنی عه‌شقی دوعا، که‌مپینی دژ به ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌مه 02-06-2007 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گشتی له سه‌ر ڕووباری تایمز له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری له‌نده‌ندا ڕاگه‌یاند.
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینسان دۆست کۆبوونه‌وه و سه‌ره‌تا (هۆزان محمود) به‌رپرسی که‌مپین باسێکی کورتی له‌سه‌ر ڕوداوی مه‌رگی دوعا بۆ ئاماده‌بوان کرد و تاکیدی له‌سه‌رگرنگی کاری که‌مپینه‌که کرده‌وه وه ووتی ده‌بێت کۆتایی به‌م ڕه‌شه‌کوژیه بهێنین، نه‌خشی به‌رچاومان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان هه‌بێت له کوردستاندا. دواتر( دیانا نامی) ئه‌ندا‌می که‌مپین و( به‌رپرسی ڕێکخراوی مافه‌کانی ژنانی کورد و ئێرانی له له‌نده‌ن) تاکیدی له‌سه‌ر قسه‌کانی هۆزان کرده‌وه و ووتی ئێمه ئه‌رکێکی گه‌وره‌مان له‌سه‌ره، ده‌بێت به‌جێی بهێنین هه‌وڵده‌ین ژنان له‌و میحنه‌ته ڕزگار بکه‌ین. دواتر هۆزان محمود که هه‌ڤده گوڵی ڕۆزی سوری دا‌به‌شکرد بوو به سه‌ر ئاماده‌بواندا فه‌رموی له ئاماده‌بووان کرد که ئه‌و هه‌ڤده گوڵه که ڕه‌مز بوو بۆ ته‌مه‌نی دوعا هه‌ڵده‌نه ناو ڕووباری تایمزه‌وه به‌م جۆره کۆتایی به به‌رنامه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه هات. هه‌ر له په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی دوعاوه، که‌مپین ڕۆژی 05-06-2007 بۆ خۆپیشاندانێکی ڕاگه‌یاند له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له له‌نده‌ن، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئینسان دۆست کۆبوونه‌وه . سه‌ره‌تا هۆزان محمود باسێکی به زمانی ئێنگلیزی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوعا کرد. دواتر یه‌نار محم‌د به‌رپرسی ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق، باسێکی کورتی به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان له عێراق کوردستان بۆ ئاماده‌بوان کرد. دواتر وه‌فدێک که پێک هاتبوو له (هۆزان محمود، یه‌نار محم‌د، مارگرێت ئۆین پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ، ئاسۆ گۆران ) له دانیشتنێکدا له‌گه‌ڵ سه فیری عێراق (صلاح شێخلی )و جێگره‌که‌ی (علی به‌یاتی) ماوه‌ی چل ده‌قه قسه‌و باسێکی زۆریان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان کرد له عێراق و کوردستان به‌گشتی، وه مه‌سه‌له‌ی دوعا به‌تایبه‌تی. هۆزان نامه‌ی که‌مپینی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوعا دایه ده‌ست سه‌فیر ئه‌ویش بڕیاری دا بگه‌یه‌نێته هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی تایبه‌تن به مه‌سه‌له‌ی ژنان له عێراق و کوردستان. ئاماده‌کردنی: ئاسۆ گۆران له‌نده‌ن 05/06/2007
|